دە‌ستە‌ی قورئان لە‌بە‌ران

دە‌ستە‌ی قورئان لە‌بە‌ران

Dastay-Quran-Labaran-1

دە‌ستە‌ی قورئان لە‌بە‌رانی نوری حیكمە‌

دە‌ستە‌ی قورئان لە‌بە‌رانی نوری حیكمە‌ لە‌ ساڵی 2020 بەبڕیاری ئەنجومەنی باڵا دامە‌زراوە‌ و ڕاستە‌وخۆ سە‌ر بە‌ بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی گشتی پە‌روە‌ردە‌ی نوری حیکمەیە.‌
ئە‌ركی سەرەكی ئەم دەستەیە سە‌رپە‌رشتیكردنی قورئان لە‌بە‌رانەو کار دەکات بۆ پە‌رە‌پێدانی توانست و لێھاتووییان لە‌ ڕێگای ھە‌ڵسە‌نگاندنی بەردەوام و كۆر و سیمینار و خولی تایبە‌ت.
لەئێستادا نوری حیکمە زیاتر لە 220 قورئان لەبەری هەیە لەهەردوو رەگەزی خوشکان و برایان لەنوسینگە و سەرجەم لق و بازنەكان
كارگێڕی دەستەی قورئان لەبەران چەند نوێنەرێكی داناوە و دابەشی كردوون بۆ چەند زۆنێك بەپێی هەڵكەوتەی جوگرافی لق و بازنەكانی دەزگا بەمەبەستی هەبوونی پەیوەندی نزیك و زیاتر لەنێوان قورئان لەبەران و كارگێڕی دەستە

لە چالاكیە سەرەكیەكانی دەستەی قورئان لەبەران

١-بەڕێوەبردنی حەلەقاتی موراجەعەی قورئانی پیرۆز

هەر قورئان لەبەرێكی دەزگا دوای لەبەركردنی تەواوی قورئانی پیرۆز، دوای پڕكردنەوەی فۆڕمی تایبەت دێتە ناو دەستەی قورئان لەبەران و بەشدار دەبێت لە حەلەقاتی موراجەعە كە لەچەند ئاستێكی جیاواز پێك دێ و هەر ئاستێك ئەندازەی موراجەعەی ڕۆژانە و هەفتانەی تایبەت بەخۆی هەیە و لەڕێگای سەرپەرشتیارێكەوە قورئان لەبەران موراجەعەكانیان ئەنجام دەدەن

٢-ئەنجامدانی هەلسەنگاندنی قورئان لەبەران

لەكۆتایی هەموو ساڵێكی زایینی دەستەی قورئان لەبەران هەڵدەستێت بەئەنجامدانی هەڵسنگاندن بۆ قورئان لەبەران لەڕێگای لێژنەی باڵای هەلسەنگاندنی قورئان لەبەران و ئەوانەی دەردەچن بڕوانامەی تایبەت وەردەگرن و لەئاهەنگێكی شایستە خەڵات و ڕێزلێنانیان پێشكەش دەكرێ

٣-ئەنجامدانی ئاهەنگی نوری حیكمە بۆ قورئان لەبەران

ساڵانە ئەو ئاهەنگە ئەنجام دەدرێت بۆ ئەو قورئان لەبەرانەی كە لەهەلسەنگاندن دەردەچن و سوپاس بۆ خوای گەورە تا ئێستا چوار ئاهەنگی نوری حیكمە ئەنجامدراوە

٤-پڕۆژەی ڕەمەزانی قورئان لەبەر

پڕۆژەیەكە ساڵانە لەمانگی ڕەمەزان ئەنجام دەدرێت تیایدا قورئان لەبەر لەو مانگە پیڕۆزە بەرنامەیەكی تایبەتی بۆ دادەنرێت بۆ موراجەعە و خەتم كردنی قورئان و خوێندنەوەی كتێبێك و سەیركردنی چەند وانەیەكی تایبەت بە تەفسیر و تێڕامانی قورئانی پیرۆز

٥-پڕۆژەی سەردی قورئانی پیرۆز

پڕۆژەیەكە ساڵانە یەك جار ئەنجام دەدرێ تیایدا قورئان لەبەران هەوڵ دەدەن لەماوەی یەك ڕۆژ تەواوی قورئانی پیرۆز بەلەبەر بڵێنەوە و خەتمی بكەن

Dastay-Quran-Labaran-2
Dastay-Quran-Labaran-3