شایەتحاڵیەكان

شایەتحاڵیەكان

بوونی دەزگای نوری حیکمە و هاوشێوەکانی کە لە خزمەتی قوڕئاندان لە کۆمەڵگادا زەرورەتێکە بۆ زامن کردنی پەروەردەیەکی دروست و هاتنەپێشی نەوەیەکی چاک و چاکەکار کە گەل و ووڵات لە سایەیاندا بحەسێنەوە.
د.عبدالله حداد
سه‌رۆكی ده‌زگا
تاکە هیوا بۆ ڕوناکی گشت دڵ و ماڵێک تەنها قورئانە، تەمەنا دەکەم پڕشنگی ئەو نورە لەڕێگای(نوری حیکمە) هەموو دڵ و ماڵێکی ئەو کوردستانە ڕوناک بکاتەوە.
بێوار رمضان
ئه‌ندام
دەزگای نوری حیکمە ناوەندێکی سەردەمیانەیە بۆ پێگەیاندنی تاکێکی هۆشیار و پەروەردەکار بۆ خزمەت کردنی کۆمەڵگەی کوردەواری ..
ئاری عبدالواحد
مامۆستا
لەگەڵ تێپەڕبوونی کات و تێکەڵبوونمان بە کاروبارەکانی دونیا، زۆر جار پێویستمان بە شوێنێکی تایبەت هەیە، کە تێدا ماندووبوونی جەستەمان لەیادبچێ و (ڕوح)مان ئاسوودە ببێ، بۆمن ئەو شوێنە تایبەتە (دەزگای نوری حیکمە)یە.
عمر محمد
ئه‌ندام