دەزگای نوری حیکمە بەشدارە لە 17ـــــەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب

دەزگای نوری حیکمە بەشدارە لە 17ـــــەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب. بریار وایە پێشانگا 10 ڕۆژ بەردەوام بێت.! گشت بەرهەمەکانمان داشکانی سەتا پەنجای لەسەرە.!
پڕۆژەی مەرجان لە لقی “کۆیە” ئەنجامدرا ..

لقی کۆیەی دەزگای نوری حیکمە بۆ ساڵی یەکەم لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان پڕۆژەی مەرجانی ڕاگەیاند، بۆ ئەم ساڵ لەبەر کردنی سوڕەتی لوقمان دیاری کرا، پڕۆژەکە بەمەبەستی ئاشنابوونی زیاتر بەمانا و مەبەستەکانی قورئانی پیرۆز بوو .. شایەنی باسە خەڵاتەکانی پڕۆژەی مەرجان پێکهاتبوون لە : (٦) گەشتی عومرە و چەندین خەڵاتی شایستە.
یەکەمین ئاهەنگی سەردی قورئانی پیرۆز لەسەر ئاستی عێراق لە دەزگای نوری حیکمە بەڕێوەچوو.

ڕۆژی هەینی 21/2/2025, لەئاهەنگێك لەشاری هەولێر، دەزگای نوری حیكمە یەكەمین ئاهەنگی سەردی قورئانی پیرۆز و پێنجەمین ئاهەنگی نوری حیكمەی ئەنجامدا. ئاهەنگەكە بە بەشداریەكی یەكجار زۆر و بەرچاوی شەیدایانی قورئانی پیرۆز بەڕێوەچوو، كە تیایدا بڕوانامە و خەڵات بەخشرا بە 7 سەردكاری قورئانی پیرۆز و 21 قورئانلەبەر.
نۆیەمین پێشانگای کتێبی نوری حیکمە

ڕۆژی هەینی 24/1/2025 بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەزگا بەڕێز د. عبدالله حداد ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا و دەستەی کارگێڕی نوسینگەی دەزگا و ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێنەران نۆیەمین پێشانگای کتێبی نوری حیکمە کرایەوە. وا بڕیارە پێشانگا 31/1/2025 بەردەوام بێت.
ئـاهەنگی ڪردنەوەی بینای لقی سەید سادق بەڕێوەچوو ..

ڕۆژی شەممە (2024/12/21)ئاهەنگی کردنەوەی بینای لقی “سەیدسادق”ـی دەزگای نوری حیکمە بەڕێوەچوو،شایەنی باسە بە کردنەوەی بینای نوێی لقی ناوبراو هاوشێوەی پێشوو خزمەتێکی زۆری سنورەکە دەکات
ئاهەنگی دەیەمین پێشبڕکێی (نوری دڵان)ی نوری حیکمە ئەنجامدرا

دەستەی پێشبڕكێكانی نوری حیكمە ساڵانە هەڵدەستی بەئەنجامدانی پێشبڕکێی (نوری دڵان) ی قورئانی پیرۆز تایبەت بە ئەندامان و مامۆستایان و قوتابیانی نوسینگەو لق و بازنەکان لە ئاستەکانی ( 5، 10، 15، 20، 30) جوزئی.
دووبرا بەماوەی سێ ساڵ و نیو تەواوی قورئانی پیرۆزیان لەبەرکرد.

ئوسامە کەیفی تەمەن ١١ ساڵ و محمد کەیفی تەمەن ٩ ساڵ بەماوەی کەمتر لە سێ ساڵ و نیو لە رێگەی دەزگای نوری حیکمەوە لە شاری هەولێر توانیان تەواوی قورئانی پیرۆز لەبەر بکەن.
نوری حیکمە حەوتەمین کۆنگرەی خۆی بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا ..

ڕۆژی شەممە2024/7/27بەئامادەبوونی نوێنەرایەتی ئەندامانی نوسینگەی دەزگاو لق و بازنەکانی نوری حیکمە لەسەرتاسەری کوردستان لە بینای (نوسینگەی دەزگا) لە شاری (هەولێر) دەزگای (نوری حیکمە) حەوتەمین کۆنگرەی خۆی بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا.
ئاهەنگی ساڵانەی مۆڵەتپێدانی قوڕئانی پیرۆز

ڕۆژی هەینی 2024/8/26لە لقی سلێمانی دەزگای نوری حیکمە ئاهەنگی ساڵانەی مۆڵەتپێدانی قوڕئانی پیرۆز لە ڕیوایەت و قیڕائەتە جیاوازەکان بەڕێوەچوو..
چوارەمین ئاهەنگی (نوری حیكمە) ئەنجامدرا.

ڕۆژی شەممە 2024/5/18 چوارەمین ئاهەنگی (نوری حیكمە)بۆ قورئان لەبەران لە هۆڵی پالاسیۆ لە شاری هەولێر ئەنجامدرا.